بابەتە سەرەکیەکە: کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچەکانی سنورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە
هەور دەبێت.
هاوکات: پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆرێت
بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەوەش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.