ئۆجالان: سەردەمی ئاشتی و دیموکراسیـە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، ناوەڕۆکی کۆبونەوەی دوێنێی شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: دەم پارتی رایگەیاند: دوێنێ شه‌ممه‌ دانیشتنێکی فراوانمان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمڕالی ئەنجامدا، ئه‌و تەندروستیی باشە و ورەی زۆر بەرزە، هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بون.

ئەمەش هەیە: لە دانیشتنەکەدا کە هەڵسەنگاندن بۆ دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجالان پێشنیازی چارەسەری ئەرێنی خستەڕو بەرامبەر بە سیناریۆ تاریکەکان کە دەسەپێنرێن.

زیاتر: ئۆجالان ئاماژەی بەوەکرد، بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک، وێڕای ئەوەی بەرپرسیارێتییەکی مێژوییە، هاوکات گرنگی و پێویستییەکی چارەنوسسازی بۆ هەمو گەلان وەرگرتوە.

چی تر: بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، پێویستە هەمو لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و هەڵوێستی ئەرێنی و بونیادنەریان هەبێت بەبێ گیرۆدەبون بە حیساباتی کاتی و تەسک، بێگومان یەکێک لە گرنگترین مەیدانەکانی ئەم بەشدارییە پەرلەمانی تورکیا دەبێت.

زانیاری زیاتر: من لێهاتویی و ئیرادەم هەیە بۆ بەشداریی ئەرێنی پێویست لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ و رایگەیاندوە، سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە.

چی دیکە: پێشهاتەکانی غەزە و سوریا دەریانخست کە چارەسەری ئەم کێشەیە کە بە دەستێوەردانی دەرەکی بەردەوام قووڵتر دەبێتەوە، کەوتوەتە دۆخێک کە چیتر ناکرێت دوابخرێت، لە چوارچێوەی ئەم جددیەتەدا، بۆ سەرکەوتنی ئەم کارە، پشتگیری و پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەنرخن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا