بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەریساڵی زاینییەوە بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی
یەکێتی:
سەری ساڵی نوێی زاینی لە سەرجەم هاوڵاتییانی
كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵێكی پر لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری
بێت بۆ هەموولایەك.
هیوادارم هەموومان لە ساڵی نوێدا بە رۆحێكی
نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان، ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر
بكەین. حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین كە پارێزگاری لە ژیانی خەڵك
بكات و مافەكانیان دەستەبەر بكات، هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شەرەفمەندانە و
سەربەرزانەتر بێت بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە هەموو
ئەو هەوڵ و پێشنیارانە دەكات كە ئامانجەكەی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و كۆتاییهێنان
بێت بە ناكۆكییەكان، بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێكی
ئەرێنیی یەكجارەكی. هەروەها پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا كە لە قۆناغێكی
مێژووییدایە، پێویستی بە هەوڵ و پشتیوانیی هەموولایەكمانە و دەبێت بەرپرسانە و هۆشیارانە
مامەڵەی لەگەڵ بكەین.
با هەموومان پێكەوە ساڵی نوێ بكەینە ساڵی
ئاشتی و پێكەوەژیان، چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا. بە یەكدەنگی و یەكڕیزیمان
كوردستانمان بەهێزتر دەكەین و داهاتوویەكی گەشتر مسۆگەر دەكەین، ئەمە بەرپرسیارێتییەكی
مێژووییە و لە ئەستۆی هەموولایەكمانە.
ساڵی نوێ پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و كامەرانی بۆ هەموولایەك.