بابەتە سەرەکییەکە:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەریساڵی زاینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی
هەرێم:
به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵی نوێی ٢٠٢٥ی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی
ئاراسته‌ى ته‌واوى هاووڵاتييانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی
شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، هه‌روه‌ها
پيرۆزبايى له ته‌واوى گه‌لانى عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ هه‌مووان
ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت.
ساڵی ٢٠٢٤ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکه‌دا
هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى هه‌موو ناوچەکە
دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پته‌وكردنى تهبايى
و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ ده‌خوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە
لە ئاسایش و سەقامگیری ده‌کەن، هه‌روه‌ها بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان.
لەم ڕوانگه‌يه‌وه، داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان
و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييهكان
و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، پێكهوهيى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی
هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن
له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه.
هەر به‌م بۆنه‌يه‌وه پابەنديى هه‌رێمى كوردستان بۆ
کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە هه‌رێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشه‌كان
دووپات ده‌كه‌مه‌وه. هاوكاريى نێوانمان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌قامگيرى و ئاشتی و
گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمه‌تيى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ى گه‌لان و پێكهاته‌كانى
ناوچه‌كه ده‌دات.
هه‌رێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانه‌ى گەلەکەی
له هه‌موو پێكهاته‌كان و هێزه نيشتمانييهكانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان
و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به
هیوا و ئومێده‌وه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی
گەلەکەمان