ئه‌حمه‌د شه‌رع: خۆم بە رزگارکەری سوریا نازانم

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئه‌حمه‌د شه‌رع رایگەیاند، سوریا پێویستی بە نزیکەی ساڵێکە بۆ ئەوەی هاوڵاتی گۆڕانکاری ریشەیی لە خزمەتگوزاریدا ببینێت.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە رایگەیاند، ئیداره‌ی ئێستای سوریا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دانوستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.

وتیشی: ''من خۆم به‌ رزگاركه‌ری سوریا نازانم، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك قوربانی داوه‌ رزگاركه‌ری سوریایه‌".

هاوکات: گروپه‌ چه‌كداره‌كان زۆر به‌ئاگا بون بۆ ئەوەی لە کاتی پڕۆسەی رزگارییدا زیانی گیانی و ئاوارەبون نەبێت، زۆر هەوڵیانداوە گواستنەوەی دەسەڵات بە ئاسانی بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: گروپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێننەوە لەنێویاندا هه‌یئه‌ی تەحریر شام، ئەوەش لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا رادەگەیەنن.

داواشیکرد: ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا