بابەتە سەرەکییەکە: ماڵپەری BBC گرنگترین
وێنە فۆتۆگرافییەکانی ئاژانسییە هەواڵییەکانی لە ساڵی رابردو بڵاوکردەوە.
لە ئەمساڵدا چونی کۆچبەران لەسەر سنوری مەکسیکەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا گەیشتە بەرزترین ئاست لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆ بایدندا.
لە مانگی ئازاردا لە وڵاتانی باکوری ئەوروپا زۆرجار روناکییە
جەمسەرییەکان دەردەکەوتن و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتودا دەرکەوتنی ئەم
روناکییانە زیاتربن.
لە باکوری غەززە خەڵک
بەرەو ئەو یارمەتییە مرۆییانە رادەکەن کە لەلایەن فڕۆکەکانەوە فڕیدەدرێنە سەر
زەوی.
لە ئەمساڵدا بومەلەرزەیەک
بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر لە تایوان رویدا و ئەمەش بەرزترین پلەی بومەلەرزە بو لە
ماوەی 25 ساڵی رابردو لەو وڵاتە.
وێنەیەکی دەگمەنی خۆر لە
لوتکی مۆنۆمێنتی واشنتۆن
لە ئەمساڵدا دەیان ملیۆن کەس لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بینەری
خۆرگیرانی تەواوەتی بون.
بەهۆی شەڕی ناوخۆوە زیاتر
لە 10 ملیۆن کەس لە سودان ئاوارە بون و بەشێکی زۆری ئاوارەکانیش ژن و منداڵ بون.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی هەڵمەتی
بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەلایەن
چەکدارێکەوە تەقەی لێکرا و بە خێرایی لە شوێنەکە دورخرایەوە، لەکاتێکدا کە هێزە
ئەمنییەکان هەوڵی دورخستنەوەی ئەویان دەدا، ترەمپ دەستی بۆ لایەنگرانی بەرزکردەوە.
یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی
2024 بە مەراسیمێکی سەرنجڕاکێش لە پاریس دەستیانپێکرد.
وێنەیەکی سەرسوڕهێنەری
شەپۆلسواری بەڕازیلی گابرێل مێدینا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس سەرنجی تەواوی
جیهانی بەلای خۆیدا راکێشا.
لە مانگی تەمموز ئاگرێکی
گەورە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتەوە و بەهۆیەوە هەزار و 500 کیلۆمەتر چوارگۆشە
زەوی سوتا و هەزاران کەس ناچار بون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
بەهۆی باران بارینی
بەخوڕەوە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی ئیسپانیا لافاوێکی گەورە دروستبو، بوە هۆی گیان
لەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس.
دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد
دوای زیاتر لە 50 ساڵ لەسەر دەستی گروپێکی چەکداری ئیسلامی بە ناوی تەحریر شام و
هاوپەیمانەکانی، روخا و بەشار ئەسەدیش لە سوریا بەرەو مۆسکۆ هەڵات.