بابەتە
سەرەکیەکە: نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ژمارەى برینداران لەسەرەتاى شەڕى حەماس و ئیسرائیلەوە لە غەززە تاوەکو ئێستا 108 هەزار و 583 کەسە.
لێدوانی فەرمی: ریک بیبێرکورن نوێنەری
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین رایگەیاند: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـوە تاوەکو ئێستا 7%ـی دانیشتوانی کەرتی غەززە
کوژراون و برینداربون.
زیاتر: لە 25%ـی بریندارەكان، بەدەست برینێكەوە
دەناڵێنن كە ژیانیانی گۆڕیوە و پێویستیان بە هەوڵێكی چڕ هەیە بۆ دوبارە باشبونەوە، بونی هاوكاری بەردەوامی پزیشكی و تەكنەلۆجی بە درێژایی تەمەنیان.
چی تر: ژمارەى برینداران لەسەرەتاى شەڕى حەماس و ئیسرائیلەوە لە غەززە تاوەکو ئێستا 108 هەزار و 583 کەسە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 12 هەزار کەسیان پێویستیان بە ناردنە دەرەوە هەیە بۆ وەرگرتنى چارەسەرى پێویست.