بابەتە
سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد،
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا
ئەنجامدا.
کێ
وتی: رۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە: گیدیۆن
سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردوە.
ئەمەش
هەیە: ئیلهام
ئەحمەد سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکان، کوشتنی هەڕەمەکەی و دەستبەسەرکردنی کوردان
لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریا زانیاری خستوەتەڕو.
زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندوە، لە هەمو دیدارە
دیبلۆماسییەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییدا نیگەرانییەکانی خۆی
سەبارەت بە دۆخی گەلی کورد لە رۆژئاوا بەرزکردوەتەوە.