نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نرخی ئەمپێری کارەباى مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بۆ مانگی کانونی یەکەم دیاریکراو بۆ هەر کاتژمێرێک 43 دینارە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێک بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 43 دینار دیاریکراوە.

ئەمەش هەیە: به‌مه‌ش نرخی یه‌ک ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ‌نێوان 14 هەزار بۆ 15 هەزار دینار دەبێت، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان 335 بۆ 350 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیشیانەوە نرخ له‌ گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

زیاتر: سەبارەت بە ئەو مۆلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتیان لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە 7ـی بەیانی بۆ 1ـی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.

چی تر: خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ ئەهلیەکان بۆ مانگی کانونی دوەم دەگۆڕدرێت و بەمشێوەیە دەبێت:

- رۆژانە لەکاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تا 1:00ـی شەو کاردەکەن.

- کاتژمێر 1:00ـی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ـی بەیانی.

- کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا 8:00ـی بەیانی کاردەکەن.

ئەمەش بزانە: بۆ ئەم مانگە رۆژانی هەینی و شەممەش مۆلیدەکان بەیانیان کاردەکەن و بەرنامەکەش لە سبەینێ یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا