ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان ئاشکرا دەکرێت

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندیی دولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سوریا و تاوتوێ کرا.

دەقی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 1/7، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سووریا تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا.
لەبارەی دۆخی سووریاش، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا