ئێران کوێ دەکاتە پایتەختی نوێ؟

درێژتر لە هەواڵ 24 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: حکومەتی ئێران چاوی لەوەیە ناوچەی مەکران لە باشوری وڵاتەکە بکاتە پایتەخت.

کێ وتی: فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند: دو ئەجومەن بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراون، یەکێکیان سەرژمێری دەکات و ئەوەی تریان کار لەسەر ئابوری ئاڕاستەی دەریا دەکات و بەدواداچون بۆ ئەو توانایانە دەکات کە بۆ ناوچەی مەکران پێویستن.

ئەمەش هەیە: هێشتا لە لێکۆڵینەوەکان بۆ شوێنی گونجاو بەردەوامین، بەڵام پایتەختە نوێیەکەمان بە دڵنیاییەوە لە باشوری وڵات دەبێت.

پێشتر: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندبو: هیچ بژاردەیەکمنان نییە جگە لە گواستنەوەی ناوەندی ئابوری و سیاسی وڵات بۆ ناوچەکانی باشور و نزیک دەریا.

ئەمەش بزانە: مەکران یەکێکە لە ناوچەکانی باشوری ئێران کە سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانە و یەکێکە لە سنورە دەریاییەکانی ئێران کە وڵاتەکە بە دەریای عومان و کەنداوی عەرەبییەوە دەبەستێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا