فراکسیۆنی یەکێتی: سزادانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڕیارێکی سیاسیـە

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، درێژکردنەوەی ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئیدانە دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: درێژکردنەوەی ئابڵوقەی ناڕەوای سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ ماوەی شەش مانگی تر ئیدانە دەکەین.

ئەمەش هەیە: تەئکید دەکەینەوە ئەم بڕیارە هیچ پاساوێکی یاسایی و هونەری و خزمەتگوزاری و ئەمنی نیە و پێچەوانەی رێکەوتننامە و بنەما نیودەوڵەتییەکانە لە بواری فڕۆکەوانی مەدەنیدا و بڕیارێکی سیاسییە.

هاوکات: نیگەرانین لەئاست بێدەنگی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و داوایان لێدەکەین بەراشکاوی هەڵوێستیان رابگەیەنن و روونی بکەنەوە لەماوەی دوو ساڵدا کە ئابڵوقە لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەپێندراوە چ هەنگاوێکیان ناوە.

زیاتر: لەکاتێکدا چەند لیژنەیەک لە پەرلەمان و حکومەتەوە لەڕابردوودا هاتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەراپۆرتەکانیاندا سەلماندوویانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هیچ گرفتێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری و یاسایی نیە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا