بابەتە
سەرەکیەکە: پارێزگاری بانکی ناوەندی ئەو دەنگۆیانەی رەتدەکاتەوە کە دەربارەی مەترسیی
لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی:
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی دارایی نییە
کە هەڕەشە لە موچەی فەرمانبەران بکات.
ئەوەشی وت: یەدەگی بانکی ناوەندی زۆرە و توانای
دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە و یەدەگەکانیان بەهێزن.
ئەوەشی خستەروو: سەرکەوتو بوون لە سنوردارکردنی قاچاخچێتیکردن
بە دۆلارەوە و رێگەشیان بە بانکەکان داوە، دۆلار هاوردە بکەن هاوکات، بانکی فیدراڵی
ستایشی رێکارەکانی عێراقی سەبارەت بە حەواڵەی دەرەکی کردووە.
وتیشی: عێراق لە
ئێستادا باشترین سیستمی ژێرخانی جیهانی هەیە و پارەدانی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە
قۆناغێکی گەشەسەندوو.