تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکرایەوە

عێراق 18 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی  تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردەنەکان بۆ 1/6/2027.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەنجومەنی دادوەری بە پێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی دەتوانێت یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە کە لە کۆتایی ساڵی 2019 بۆکۆتا جار هەموارکرایەوە.

باکگراوند: كۆمسیۆن رۆژی 7ی ئەم مانگە وادەی یاسایی بەسەرچوو، پێشتر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هۆکاربوون بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا