بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی
ئێران دەکات و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی کانونی دووەم، بە
سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران.
ئەمەش هەیە: لە سەردانەکەدا، پتەوکردنی پەیوەندییە
دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی ئەو دەستکەوتانەی لە سەردانەکەی
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا بەدەستهاتن تاوتوێ دەکات.
زیاتر: هەروەها هەر لە سەردانەکەدا
پێشهاتەکانی ناوچەکەش تاوتوێ دەکرێن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.