بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان رایگەیاند،
عەممار حەکیم بەڵێنیدا کار بۆ هاوتاکردنی موچەکانمان لەگەڵ عێراق بکات.
لێدوانی فەرمی: عومەر جەبار، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان رایگەیاند، نوسراوێکیان
ئاراستەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد، دەربارەی ئەوەی ستەم لە خاوەن پێداویستییەکانی
هەرێم کراوە و تەنها بڕی 150 هەزار دیناریان وەک موچە پێدەدرێت.
ئاماژەی بەوەکرد: عەممار حەکیم بەڵێنی پێدان دەبێتە پارێزەری ئەوان و
داواکارییەکانیان دەگەیەنێت کار دەکات بۆ ئەوەی کە موچەکانیان هاوتای خاوەنپێداویستییەکانی
عێراق بکرێت.