بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتودا
کۆبونەوەی بەپەلەی سەرکردە عێراقییەکان لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەچێت.
زانیاریی تایبەت: کۆبونەوەکە لە شاری بەغدا ئەنجام
دەدرێت و دەوترێت، دوای گەڕانەوەی لە ئێران، سودانی داوای کۆبونەوەی بەپەلەی
سەرجەم سەرکردە عێراقییەکانی کردوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمەش هەیە: لە ئێستادا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری بەغدایە و بە وتەی دڵشاد شەهاب وتەبێژی
سەرۆکایەتی هەرێم، هەفتەی داهاتو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش
دەچێتە بەغدا.