بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال
رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا کۆبونەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی
عێراق و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرا و داوشکرا، چیتر ماف و شایستە داراییەکانی
هەرێم تێکەڵی ناکۆکییەکان نەکرێت.
دواتر: لەبارەی
سەقامگیری سوریا و ناوچەکە گفتوگۆ کرا و سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: پێویستە مافی
هەمولایەنێک لە سوریا پارێزراو بێت بە تایبەت گەلی کورد، گرنگە بۆ پاراستنی ناوچەکەش
لەگەڵ هاوپەیمانان هەماهەنگبین.
زیاتر: لە
کۆتاییدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد: لەگەڵ هەمو ئەو گۆڕانکارییانەی ناوچەکەی گرتوەتەوە
پێویستە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا هەماهەنگبن لە گفتووگۆی بنیادنەرانە
بۆ سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ پابەندبون بە دەستووری عیراق.