بلینکن: غەززە زۆر نزیکە لە ئاگربەست

جیهان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: جارێکی تر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات، حەماس و ئیسرائیل نزیکن لە راگەیاندنی ئاگربەست.

چی وت: ئەنتۆنی بلینکن راقیگەیاند: دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و ئەنجامدانی رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست زۆر نزیکە.

لەلایەکی ترەوە: وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ جەختی لەوەکردەوە: دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لەسەر ئاستی تەکنیکی بەردەوامە و شاندەکان بەردەوام لە قاهیرە سەبارەت بەو پرسە کۆدەبنەوە.

پێشتر: چەندینجار جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە چەندجارێک بانگەشەی ئەوەیانکردووە، کە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە و بانگەشەکەشیان بێ ئاکام بوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا