بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی گشتی هێزەکانی
سوریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، پایه‌ی سه‌ره‌كی
سه‌قامگیری له‌م ناوچه‌یه بونی سوپای ئه‌مریكایه.
لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە له چاوپێكه‌وتنێكدا
له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه the Guardianـی بەریتانیدا
ڕایگه‌یاند: له دوای روداوه‌كانی سوریا، رێكخراوی داعش له بیابانه‌كان به‌هێزتربون،
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر چه‌كەکانی رژێمی پێشوودا.
ئەمەشی وت: پایه‌ی
سه‌ره‌كی سه‌قامگیری له‌م ناوچه‌یه بونی سوپای ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هه‌زار
سه‌ربازه ئه‌مریكییه بكشێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ندین گروپی
چه‌كدار به گروپە چەتەکانی داعشیشه‌وه .
زیاتر: چه‌كدارانی
داعش پیلان داده‌نێن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی زیندانه‌كانی داعشیان
تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ده‌یانەوێت سود له سه‌رقاڵی هێزه كوردییه‌كان وه‌ربگرن
له به‌رگریكردن له ناوچه‌كانیان دژی هێرشی توركیا و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانیی ئه‌و
وڵاته.
چی تر: دۆناڵد
تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا درک به‌و مه‌ترسییانه ده‌كات، كه پڕۆسه‌ی
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروستی ده‌كات، لە سوریا، هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكا
ده‌بێته هۆی دروستكردنی پشێوییه‌كی دیكه، ره‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی
ناوخۆیی، چونكه چه‌ندین گروپ هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن .