" تەنها شەش فڕۆکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس دەدەن "

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە کاتێکدا شاری لۆس ئانجلۆسی ویلایەتی ئەمریکا رووبەڕووی  ئاگرێکی بەهێز بووەتەوە، تەنیا شەش فڕۆکە و 12 هێلیکۆپتەر هەوڵی کوژاندنەوەی دەدەن.

کێ وتی: ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری بەشی ئاگر کوژاندنەوەی لۆس ئانجلۆس گواستیەوە، بەو هاوکارییانەی لە دەرەوەی ویلایەتەکەوە هاتوون و بە هاوکاری فیدراڵیشەوە تەنیا شەش فڕۆکە و 12 هێلیکۆپتەر بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

زیاتر: یەکێک لەو فڕۆکانەی بەشدارە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا فڕۆکەیەکی مەدەنیە کە لە کەنەداوە رەوانە کراوە.

بیرخستنەوە: ماوەی سێ رۆژە ئاگر لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا کەوتووەتەوە و تا ئێستا پێنج کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی دوو هەزار خانووش سوتاون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا