رێژەی تووشبون بە شێرپەنجە لە سلێمانی کەمیکردوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک زیادیکردوە، بەڵام لە سلێمانی کەمیکردوە.

لێدوانی فەرمی: یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند: لە نەخۆشخانەکەماندا، پێنج هەزار و 940 کۆدی نوێ تۆمارکراون کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 888ـدانەیان تووشبووی نوێی شێرپەنجە بوون و ئەوانی دیکە تووشبووی نەخۆشیی دیکەبوون.

ئەمەش هەیە: بەپێی ئامارەکانی نەخۆشانەی هیوا، لە ساڵی 2023ـدا سێ هەزار و 356 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، بەڵام ساڵی 2024ـدا دوو هەزار و 888 تووشبوو هەبوون.

هاوکات: هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر رایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو مانگی 10 زیاتر لە هەزار و 800 فایل بۆ تووشبووی نوێ کە هەندێکیان ناشێرپەنجەن کراوەتەوە، بەشێکی نەخۆشەکان هی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقن.

ئەمەشی وت: ساڵانە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەماندا زیاد دەکات و هەندێک شێرپەنجە یاخود نەخۆشی دەگمەنن، دەرمانەکانیشیان بە ئەستەم دەستدەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە: حەسەن عەبدوڵڵا ئەسوەد، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک رایگەیاند: ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە زیادیکردوە، کە لە نزیکەی 50 نەخۆشەوە بەرزبوەتەوە بۆ 64 نەخۆش.

زیاتر: بەشێکی زۆریان بۆماوەییانە نەخۆشییەکە لەنێو کەسوکاریاندا هەبووە و شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان و شێرپەنجەی مێشک باوترین شێرپەنجەکان بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا