بابەتە
سەرەکیەکە: ئەمڕۆ دووشەممە بەچاودێری قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەرەپێدانی دامەزراوە
گەشتیارییەكان لە هەرێمی كوردستان، لەهەولێر بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی:
قوباد تاڵەبانی لە رێوڕەسمی پەرەپێدان بە دامەزراوە گەشتیارییەکان بە میدیای فەرمی
حزبەکەی راگەیاند، دڵخۆشن رێژەی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە رێورەسمەکەدا ئەمەل جەلال
سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، "سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی
هەرێمی كوردستان دەكەین كەپشتیوانمان بووە بۆ رەخساندنی هەلی كارو پلانێكی هەشت ساڵیشمان
بۆ پەرەپێدان بەكەرتی گەشتوگوزار داناوە".
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: لە رێورەسمەکەدا بەرهەمە نمایشكراوەكان كەلە هەشت شوێنی هەرێمی كوردستانەوە
دروستكراون بەبازاڕ دەكرێن و سەرجەمیان بەرهەمی دەگمەن و ناوازەن كە رەنگدانەوەی كەلەپوری
كوردین.