کێن ئەو فەرمانبەرانەی دەتوانن زەوی وەربگرن؟

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شارەوانی سلێمانی رونکردنەوەی تەواوی لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم خستەروو.

لێدوانی تایبەت: زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ساڵی 2024 چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەوەشی وت: لە ئێستادا وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوی پێویستیان لەبەردەستدایە چاوەڕێن ناوی فەرمانبەرانیان لە  دامودەزگا و فەرمانگەکان بۆ بنێردرێت دواتر تیروپشکیان بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو فەرمانبەرانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە دەبێت نۆ ساڵ کەمتر خزمەتیان نەبێت،  هیچ زەویەکیان  پێشتر لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگرتبێت، ئەگەر لە نێوان دوو هاوسەردا یەکێکیان پێش هاوسەرگیری زەوی وەرگرتبێت ئێستا دەتوانن سودمەندبن لە بڕیارەکە. 

ویشی: بڕیارەکە مامۆستایان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانە سیاسییەکان دەگرێتەوە.

هاوکات: سێ ناوچە دابینکراوە بۆ دابەشکردنی زەوییەکان ئەوانیش ناوچەکانی تانجەرۆ و سۆتکە و تاسڵوجەیە لە سلێمانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا