حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی بۆ پاراستنی ژینگە بڵاوکردەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەورەکیەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆک بەڕێوەچوو.

راگەیەندراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبونی کەش و هەوا گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە.
هاوکات: مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد ، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانە بگرنەبەر کەدەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزای سەرپێچیکاران بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ لەبارەی پاراستنی ژینگە دەرکرا:

یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدەێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە. هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.

سێیەم : دەبێت خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا