بابەتە سەرەکییەکە: هاوپەیمانی
بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا.
راگەیەندراوی فەرمی:
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەکردوە: کۆبونەوەکە لەپێناو تاوتوێکردنی ئەو بابەتانە
ئەنجامدراوە کە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە.
ئەمەش هەیە: لە
کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە، پێویستە سەرجەم لایەن و هێزە نیشتمانییەکان پابەندی
جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەبن کە لە بەرنامەی حکومەتتدا لەبارەی سێکتەرە جیاوازەکان
لەسەری رێککەوتون.
زیاتر: هاوپەیمانییەکە
پاڵپشتی خۆی بۆ چاکسازی ئابوری دەربڕی و بە ئەرکی سەرشانی حکومەت دەزانرێت، کە
سەقامگیری ئابوری وڵات بپارێزێت.
لەلایەکی ترەوە: هاوپەیمانییەکە
دوپاتیکردەوە، هیچ مەبەستێکی سیاسی لەبارەی دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە
بونی نییە و ئەوەی هەیە گرفتی تەکنیکییە، کە لە رێگەی گفتوگۆەوە دەتوانرێت چارەسەر
بکرێت.