بابەتە سەرەکییەکە:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازیکرد لە حەمید دەربەندی
نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
زیاتر: هەسەدە لە
بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: لە کۆبونەوەکەدا دواین پێشهاتەکان لە ناوچە
کوردستانی و هەرێمییەکان تاوتوێکران.
چی تر: هەر لە میانەی
دیدارەکەدا، دەربەندی پشتیوانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی
بۆ کورد لە سوریا گەیاندە مەزڵو عەبدو جەختیان لە یەکخستنی ریزەکانی کورد کرددەوە
لە بەرامبەر پێشهاتەکانی ناوخۆی سوریا.
لە بەرامبەردا: مەزڵوم
عەبدی پێشوازی لە پەیام و پاڵپشتییەکەی مەسعود بارزانی کرد و دوپاتیکردەوە، لەم
قۆناغەدا هەوڵی هاوبەشی نێوان هەمو لایەنە کوردستانییەکان پێویستە بۆ بەدیهێنانی
سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان.