بابەتە سەرەکییەکە: رێککەوتنی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەستی
غەززە نزیکە.
کێ وتی: مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ رایگەیاند: لە
ئێستادا زیاتر لە هەرکاتێک نزیکین لەوەی ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنین، دانوستکاران
توانیویانە ناکۆکییە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکەن.
ئەمەش هەیە: لەکاتێکدا تەنانەت بەشێکی وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە
بڵاوکراونەتەوە، ئەندامانی توندڕەوی حکومەتەکەی ناتانیاهو تادێت ناڕەزایەتی زیاتر
بەرامبەر ئەو رێککەوتنە دەردەبڕن.
بۆچی: ئیتمان بن گوێر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ئەو
رێککەوتنەی بە رادەستبونی وڵاتەکەی ناوبرد و رایگەیاند: ئەگەر ئەو رێککەوتنە
ئەنجامبدرێت دەست لەکاردەکێشمەوە.