نەوەی نوێ: بڕیاردان لە سەر تەمەنی خانەنشینی دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت نییە

درێژتر لە هەواڵ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رەخنە لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەگرێت کە لە بارەی تەمەنی خانەنشینییەوە بڕیاریداوە.

راگەیەندراوی فەرمی: فراکسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکردوە:  بڕیاردان لە سەر تەمەنی خانەنشینی و خزمەتی فەرمانبەران دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت نییە.

دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
‎حکومەتی هەرێم ماوەی چەندین ساڵە بە نایاسایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگرتووە کە ئەمەش پێشێلکردنی مافێکی یاسایی فەرمانبەرانە کە بە نایاسایی مانگانە گوژمەیەک لە مووچەیان لێدەبڕن بۆیە دەبێت سەرجەم مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
‎بڕیاردان لە سەر تەمەنی خانەنشینی و خزمەتی فەرمانبەران دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەت نییە، بەڵکو ئەمە دەست تێوەردانە لە دەسەڵاتی یاسادانان چونکە خانیشن بوون بەپێی یاسایە، بۆیە هەر گوڕانکارییەک دەبێت لە پەرلەمانەوە بکرێت، خانەنشین بوونی فەرمانبەران بەپێی یاسا رێکخراوە بۆیە دەبێت حکومەتی هەرێم ‎یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ی عێراق لە هەرێمی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ بکات بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا