بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیی لە ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريدهدهرى وهزيرى
دهرهوهى ئهمریکا بۆ کاروباری رۆژههڵاتی نزیک كرد.
راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە:
لە کۆبونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، پابەندن بە بەرگریکردن لە
ماف و بژێوی خەڵکەکەیان.
دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی:
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان
پێشوازیی لە ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريدهدهرى وهزيرى دهرهوهى ئهمریکا بۆ
کاروباری رۆژههڵاتی نزیک و وەفدێکی ياوهرى كرد.
لە دیدارەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی
پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و پاراستنی سەقامگیریی
ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.
لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەكێتی و هەوڵەكانی
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان روونكردەوە و ئاماژەی
بەوەكرد، پابەندین بە پاراستن و بەرگریكردن لە ماف و بژێویی ژیانی خەڵكەكەمان، لەو
چوارچێوەیەشدا لە هەوڵەكانمان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی
خزمەتگوزار و دادپەروەر بەردەوامین و دەمانەوێت یەكسانی و هاوبەشیی
راستەقینە بنەماكەی بێت. دەمانەوێت هەموومان بەرپرسیارانە و دوور لە هەموو
ناكۆكییەك خزمەتی خەڵكەكەمان بكەین و هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی
زیاتر ئاڕاستە بكەین.
لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی مووچە و ناردنی
شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان سەرۆك بافڵ رایگەیاند، داوای پابەندبوون بە
بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەكەین و دەمانەوێت ئەم كێشەیە چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ
بدۆزرێتەوە، ناكرێت بەردەوامیی بەم دۆخە بدرێت و ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێكان
بكرێت، ئەم پەیامەشمان بەهەموولایەك گەیاندووە.
دۆخی سووریا و رۆژئاوای كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و
لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، هەوڵی ئێمە بۆ پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و
پێكهاتەكانی سووریا بووە و جەختمان لە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ كردووەتەوە بەتایبەت
لەگەڵ كورد كە قوربانییەكی زۆریان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری داوە.
سەرۆك بافڵ وتیشی، یەكگرتوویی و یەكگوتاریی كورد لە سووریا بەشێكی
گرنگی هەوڵەكانمان بووە و هەوڵمانداوە هەمووان بە ستراتیژێكی هاوبەشەوە
هەنگاوبنێن، بەخۆشحاڵییەوە سەركەوتووبووین و لەداهاتوودا ئەنجامەكەی رووندەبێتەوە.
لە بەشێكیتری دیدارەكەدا پرسی وزە گفتوگۆی وردی لەبارەوەكرا و لەو
رووەشەوە سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی روونكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ئەو سیاسەتەی
لە رابردوودا سەبارەت بەم پرسە پەیڕەوكراوە سەركەوتوو نەبووە، بۆیە دەمانەوێت
لەداهاتوودا بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم كەرتە بەڕێوەببەین و ببێتە مایەی پێشكەوتن و
ئاوەدانیی وڵاتەكەمان، لەو چوارچێوەیەشدا هیوادارین لەگەڵ بەغدا بگەینە
رێككەوتنێكی هاوبەش و هەمووان پێكەوە خزمەتی خەڵكەكەمان بكەین.