ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی ئاشکرا کرا

درێژتر لە هەواڵ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی بلاوکرایەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە کرد.

زیاتر: لەم دیدارەدا بارودۆخی سوریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سوریا، هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سوریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سوریا تاوتوێ کرا.

هاوکات: جەخت لەوەکرایەوە،  پێویستە لایەنە کوردیەکانی سوریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە رێککاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و رێگری بکەن لە دوبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا