بابەتە سەرەکییەکە:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاشکرایکردوە، 750 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا
کەمبوەتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە: تیمەکانی کارەبا بڕی 250 مێگاوات کارەبایان لە هەردو
وێستگەی دوکان و دەربەندیخان زیادکردوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی کارەبا:
هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی
كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە
و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. بەهۆی هەندێ گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان
دواكەوتووە و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر
(8:00)ی بەیانی رۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە. تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی
لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی
دووکان و دەربەندیخان زیاد كردووە