سەمیر هەورامی: تاوەکو ئێستا باسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەت نەکراوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تاوەکو ئێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان باسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی داهاتویان نەکردوە.

کێ وتی: سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: لە هەندێک کەناڵ ئەو بابەتە بڵاوکراوەتەوە و تاوەکو ئێستا لە کۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی باسی ئەو پرسە نەکراوە.

چی تر: ئەوەی هەیە، داڕشتنەوەی یاداشتێکی هاوبەشە لەنێوان هەردولا سەبارەت بە شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و پاش ئەوەی ئەو یاداشتە لەلایەن لیژنەیەکەوە کە بە هاوبەشی پێکهێنراوە پەسەندکرا، باسی دابەشکاری پۆستەکان دەکرێت.

ئەمەش هەیە: دەنگۆی ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە لاهور شێخ جەنگی کردوە لەگەڵی کۆببێتەوە بە هەمو شێوەیەک دورە لە راستییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا