بابەتە
سەرەکیەکە: سەنتەری میترۆ 14هەمین راپۆرتی ساڵانەی
خۆی سەبارەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، ساڵی رابردوو پێشێلكارییەكان بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان
بەراورد بە ساڵی 2023 كەمیکردووە و لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و لە كۆی 176 رۆژنامەووس
182 پێشێلكاری تۆماركراوە و
ئاماژە
بەوەکراوە: لەساڵی 2024 پێشێلکارییەکان 22٪ کەمبوونەتەوە بەراورد بە ساڵی
2023 کە تێێدا 231 پێشێلکاری
لەلایەن ئەو سەنتەرەوە تۆمارکرابوە.
زیاتر: بەگوێرەی
داتاکانی سەنتەری میترۆ ، ساڵی رابردوو سێ رۆژنامەنوس بە درۆن لە هەرێمی کوردستان
کوژراون، 27 حاڵەتی توندوتیژی و لێدان بەرامبەر بە رۆنامەنوسان تۆمارکراوە.
هاوکات: مانگی
12ـی ساڵی رابردوو زۆرترین پێشێلکاری تۆمارکراون کە 40 پێشێلکاری بوون.
لایخۆیەوە: دیاری محەمەد
قادر، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دەبێت مافی رۆژنامەنوسان پارێزراو بێت
و پاراستنی مافی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین و رەچاوكردنی پێدانی زانیارییەكان
و بەرتەسكنەكردنەوەی جوڵەی رۆژنامەنووسان لە سنوورەكان.