چەند ماددەیەکی نوێی خۆراکی بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت

عێراق 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بۆ مانگی رەمەزان چەند ماددەیەكی خۆراکی بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەكرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، دەستیانکردوە بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی هاوڵاتیان بۆ ساڵی 2025 كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا هەر خێزانێك بڕی كیلۆیەك فاسۆلیای پێ دەدرێت، هەروەها ئاردی سفر، هێلكە و چەند مادەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت.

هاوکات: بڕی 42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین، دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا