بابەتە
سەرەکیەکە: بانكی ناوەندی داخستنی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕی دراو رەتدەكاتەوە و جەخت لەسەر
بڕیارێكی پێشوی دەكاتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بانكی ناوەندیی
عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەك تایبەت بە داخستنی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕی
دراو، یان گۆڕینی بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ دەرنەچووە.
ئاماژە بەوەکراوە: بانكەكەیان جەختدەكاتەوە لەسەر فراوانكردنی دەروازەكانی
رادەستكردنی نەختینە، لەڕێی سەرجەم هۆكارە بەردەستەكان وەك ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ATM) و ئامێری پارەدانی نەختینە (POS)، بەهەمان شێوەش كۆمپانیا رێگەپێدراوەكانی ئاڵوگۆڕی دراو.
هاوکات: بانكی
ناوەندی داواشدەكات هەواڵ لە سەرچاوە رەسمییەكانیان وەربگیرێت و، دەنگۆی داخستنی دەروازەكانی
ئاڵوگۆڕكردن رەتدەكاتەوە.