هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئێستادا هەرکەسێک مایکێک لەماڵەوە دروست دەکات و کاری میدیای دەکات

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و کۆمەڵێک کەسایەتی و رۆژنامەنوس سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە.

لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری شاری سلێمانی رایگەیاند، دەبێت ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی زانیاری راست و پاراستنی ژیانی رۆژنامەنووسان و میدیاکاران بکرێت و لەهەمان کاتیشدا رۆژنامەنووسان دەبێ بە لەبەرچاو گرتنی سەرچاوەی متمانەپێکراو زانیاریی راست و دروست بڵاو بکەنەوە.

ئەوەشی وت: ''هەر پێشێلکاریەک و دەستدرێژییەک بۆ سەر رۆژنامەنوسان بە تاوانێکی گەورە دەناسێنین، داوا لە حکومەتیش دەکەین ئازادی رۆژنامەگەری بپارێزێت پاراستنی دەزگای میدیای و ژیانی رۆژنامەنوسان بە ئەرکی خۆیان بزانن.''

ئاماژەی بەوەشکرد: ''وەک ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی یەکەم شوێنی دەسەڵاتی جێبەجێ کردن بوین لە هەرێمی کوردستان بەش و هۆبەی زانیاری پێدانمان کردوەتەوە''

هاوکات: پارێزگاری سلێمانی وتیشی، ''بەداخەوە لە ئێستادا هەرکەسێک مایکێک لەماڵەوە دروست دەکات بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی ستراتیژی هەبێت کاری میدیای دەکات.''


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا