بابەتە سەرەکیەکە: هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگهیاند،
تا لە تورکیا دیموکراتیبون نەیەتە ئاراوە، پرسی کورد و پرسەکانی دیکە چارەسەر نابن.
لێدوانی فەرمی: جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی
بەڕێوەبەری کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ستێرک تیڤی رایگەیاند: گەر تورکیا بەڕاستی
دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی
بنەڕەتییە، بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت.
ئەمەشی وت: وەک چۆن عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ
پرسەکانی تورکیا پەرەی بە چارەسەرییەکاندا، دەبێت تورکیاش بە ئاشکرا لەم بابەتەدا روانگەی
خۆی دەربڕێت، لەم بابەتەدا هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەمە گومان دروستدەکات، دەبێت ئەم
گومانە بڕەوێنێتەوە.
زیاتر: تا لە تورکیا دیموکراتیبون نەیەتە ئاراوە،
پرسی کورد و پرسەکانی دیکە چارەسەر نابن، گەر پەرە بە دیموکراتیبون نادات ئەوا
هۆکارەکەی پرسی کوردە، لەبەرئەوەی خواستێتی کۆتایی بە کوردان بهێنێت.
چی تر: ئەوەی هەڵگری ئەم عەقڵیەتە بێت پەرە بە
دیموکراتیبون نادات، لەئێستادا تورکیا گەیشتوە بە قۆناغێک، چیتر ناتوانێت وەک
پێشوو بەردەوام بێت، بۆ تورکیا دیموکراتیبون مەرجە، گەر قبوڵی نەکات و عەقڵێتی
نەگۆڕێت ئەوا تەنگەتاو دەبێت و گورزی گەورەی بەردەکەوێت.