بابەتە سەرەکیەکە:
وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، کاردەکەین
بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نیشتمانی کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لەخۆ بگرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد
شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لهگهڵ یاریدهدهری ئهمینداری گشتی كۆمكاری
عهرهبی رایگەیاند: هەوڵدەدەین کەشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ هەموو
سورییەکان دابین بکەین و داوا لە برا عەرەبەکان دەکەین بەشداری بکەن لە هەوڵەکانی
ئاوەدانکردنەوە، بە تایبەت لە بوارەکانی وزە و ژێرخانی ئابووریدا.
ئەمەشی وت: سەبارەت بە گەڕانەو بۆ کۆمکاری
عەرەبی وتی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەین بۆ کۆماری عەرەبی.
زیاتر: داوا له كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دەکەین
كه سزاكانی سهر سوریا لاببات، چونکە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەکردنی ئابوری
وڵاتەکە قورسدەکات.
چی تر: کاردەکەین بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی
نیشتمانی کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا لەخۆ بگرێت.