فوئاد حسێن: ئێرانــمان ئاگادارکردوەتەوە پرسی گروپە چەکدارەکان پرسێکی ناوخۆییە

درێژتر لە هەواڵ 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق پابه‌نده‌ به‌ هه‌ندێک میكانیزمه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی گروپه‌ چه‌كداره‌كان.

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی رایگەیاند: لەسەردانەکەمان بە یاوەریی محەممەد شیاع سودانی بۆ ئێران، دوپاتمانکردەوە کە پرسی گروپە چەکدارەکان پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و دەبێت لەناوخۆی وڵاتەکەدا چارەسەر بکرێت.

ئەمەشی وت: له‌ كۆتاییدا ده‌بێت بگه‌ینه‌ لێكتێگه‌یشتنی ناوخۆیی و خۆمان له‌ دروستكردنی دۆخێك به‌دور بگرین كه‌ ره‌نگه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

زیاتر: گفتوگۆ لەناو کۆمەڵگەی، ناوەندی سیاسی و سەرکردەکان لەئارادیە دەربارەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و چەندین میکانیزم لەمبارەیەوە خراونەتەڕو.

چی تر: لەوانەش، گروپە چەکدارەکان ببنە بەشێک لە دەستەی حەشدی شەعبی کە دەستەکە یاساییە، یاخود ئەو گروپانە چەکی خۆیان رادەستی حەشدی شەعبی بکەن و تەنیا ببنە هێزی سیاسی.

هاوکات: عێراق پابه‌نده‌ به‌ هه‌ندێک میكانیزمه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی گروپه‌ چه‌كداره‌كان و هیچ بوارێک بۆ هیچ لایه‌نێک نییه‌ توندوتیژی بسه‌پێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا