بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیسرائیل و بە تایبەتی ناتانیاهۆ مێژویەکی دوور و درێژیان لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەستدا هەیە.
لێدوانی
فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرککۆماری تورکیا لە ئادانا بەشداری لە هەشتەمین
کۆنگرەی پارتەکەیدا کرد و رایگەیاند: هەموو یارمەتییەکی پێویستی ئەو هاوڵاتیە
سوریانە دەدەین کە خۆبەخشانە خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکەیان و زۆرییش لە هیچ
کەس ناکەین.
ئەمەشی
وت: پڕۆژە دابەشکردنی سوریا بۆ سێ بەش و کردنی بە پاروویەک کە بتوانرێت بە ئاسانی
قوت بدرێت، لەناوچووە.
زیاتر:
سەبارەت بە فەلەستین وتی، سەرەڕای 467 رۆژ پاکتاوی ڕەگەزی و کۆمەڵکوژی، ئیسرائیل
نەیتوانی ئیرادەی برایانی فەڵەستینیمان لە غەززە بشکێنێت.
چی تر:
ئێمە دەزانین کە ئیسرائیل و بە تایبەتی ناتانیاهۆ مێژویەکی دوور و درێژیان لە
پێشێلکارییەکانی ئاگربەستدا هەیە، ئەمجارە نابێ ڕێگەیان پێ بدەین.
وتیشی:
هەموو هەوڵەکانمان بۆ بەدواداچوون بە تاکە تاکەی ئەو تاوانە مرۆیی و جەنگیانەی کە لە
فەڵەستین ئەنجامدراوە، بەردەوام دەبێت و لە میانی ئاگربەستەکەشدا هەموو
هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ساڕێژکردنی برینەکان لە غەززە.