"سبەی جارێکی تر یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە"

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی لیژنەی هاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە.

سەرچاوە: میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی نوسینی رەشنوسی حکومڕانی داهاتوی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆ دەکرێت.

هاوکات: چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی داهاتوی حکومەتی داهاتوی هەرێمی کوردستان و بەڕیوەبردنی تاوتوێ دەکرێت و دواتر رادەستی لیژنەی باڵا دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش گفتوگۆی لەسەر بکەن.

پێشتر: سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاشکرایکردبو: تاوەکو ئێستا باسی دابەشکاری پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی نەکراوە و ئەوەی هەیە داڕشتنەوەی یاداشتێکی هاوبەشە لەنێوان هەردولا و دوای ئەوەی ئەو یاداشتە لەلایەن لیژنەیەکەوە کە ببە هاوبەشی پێکهێنراوە پەسەندکرا، باسی دابەشکاری پۆستەکان دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا