سلێمان ئەحمەدی رۆژنامەنوس ئازادکرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی رۆژ نیوز لە زیندان ئازادکرا.

کێ وتی: بەشدار حەسەن پارێزەری ناوبراو رایگەیاند: سلێمان ئەحمەد بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2023ی پەرلەمان سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرابو.

چی تر: پاش ئەوەی تانەمان لە بڕیارەکە دا لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانەوە ئیفراج کرا و سلێمان ئەحمەد داوای کردووە راستەوخۆ بگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان.

ئەمەش هەیە: لەسەر داوای خۆی بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بردمانە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و لەوێوە بەرەو ماڵەوەی گەڕایەوە.

بیرخستنەوە: لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023، سلێمان ئەحمەد کە وەک هەواڵساز لە دەزگای میدیای رۆژ نیوز کاری دەکرد، لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیرکرابو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا