"ئەمشەو پلەکانی گەرما لەم ناوچانە بۆ حەوت پلەی ژێر سفر دادەبەزن"

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە شەش کاتژمێری داهاتودا شەپۆلی بەفر و باران لە سەر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.

کێ وتی: ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: دواتر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیریا کە وشکە سەرما و بایەکی مامناوەندە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بۆ نزیک سفر دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگەنە دو تا حەوت پلە ژێر سفر.

هاوکات: کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی باکوری تورکیا بۆ سەر ناوچەکە زیاد دەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی سەقامگیربونی کەش و لاچونی هەور لەسەر ئاسمانی ناوچەکان.

ئەمەش بزانە: لە سبەی سێشەممە تاوەکو رۆژی هەینی، هەرێمی کوردستان بە کەشێکی سەقامگیردا تێدەپەڕێت و پلەکانی گەماش سێ تا شەش پلە بەرز دەبنەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتین چ پەیامێکی ئاڕاستەی ترەمپ کرد؟

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا