بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی عێراق رایگهیاند، ئهمڕۆ یهكشهممه دابینکردنی دارایی
بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2025ی موچەخۆرانی سەر بە حكومەتی فیدڕاڵی و هێزە ئەمنییەكان دەستیپێکردوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی
ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستیکردوە بە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارهی موچەی فەرمانبەرانی
دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی یەکی 2025.
هاوکات: وەزارەتەکە
داوای لە یەکەکانی سهر به وەزارەتەکان و قەوارەکانی سەر بە وەزارەتێک کردوە، نوێنەرە
ڕێگەپێدراوەکانیان بنێرن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی دارایی موچەی فەرمانبەران
و لقەکانیان، بە ڕەچاوکردنی پابەندبون بە خشتەی دارایی مانگانەی کە لەلایەن ئەوانەوە
پەسەندکراوە.