ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر هەموارى بودجە دەدات

عێراق 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر هەموارى بڕگەى (ج) لە ماددەى 12 بدات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بڕگەی (ج) مادەی 12ـی یاساکەی هەموارکردەوە و بەگوێرەی هەموارەکە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو بڕگەیە پەسەند بکرێت،  ئاسانکاریی دەکات بۆ ناردنی بەشە بودجە و هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا