دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق عێراق لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە هەڵگیرا.

بۆچی: بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 30 ئەندام پەرلەمانی ناوەڕاست و خواری عێراق دژی هەمواری ماددەی 12 لە یاسای بودجەی عێراق دانیشتنەکەیان بەجێهێشتوە و بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە، دانیشتنەکە دواخراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماددەی 12 لە یاسای بودجەی عێراق تایبەتە بە بەرهەمهێنانی نەوت و ئەو پەرلەمانتارانەی دانیشتنەکەیان بەجێهێشتوە ناڕازی بون لەوەی نرخی 16 دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو دابینبکرێت و نرخەکەیان بە زۆر ناوبردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا