نەوتی سپی لە بەغداوە گەیشتە شاری سلێمانی

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی نەوتی سپی عیراق بۆ هاوڵاتیان گەیشتە پارێزگایی سلێمانی.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عیراقەوە هاتۆتە پاریزگایی سلێمانی.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە تەنها  رەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی دراوە.

زیاتر: پێشتر چەند کاروانێکی نەوتی سپی بۆ پارێزگای دهۆکیش نێردراون، بڕیارە سەرەتا بەسەر دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکانی هەردوو پارێزگاکە دابەشدەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا