وەزیری بەرگری سوریا: ئەگەر پێویست بکات هێز دژی هەسەدە بەکاردەهێنین

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری بەرگری سوریا جەخت لەوەدەکاتەوە، دەبێت هەمو گروپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتەکەیەوە.

چی تری وت: مورهەف ئەبو قەسرە رایگەیاند: ئیدارەی نوێی وڵاتەکەمان بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گروپە چەکدارەکانی داوە و بۆ بەجێگەیاندنی ئەو بەڵێنە ئامادەین لەگەڵ هێزە کوردییەکانیش دانوستان بکەین.

چی تر: ئیدارەی وڵاتەکەمان لە سەرەتای کۆتایی دانوستانەکانە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەگەر پێویستیش بکات هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارەکان، هێز لە دژیان بەکاردەهێنین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا