بابەتە
سەرەکیەکە: عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فڕاكسیۆنی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمان رێككەوتنی سیاسیە و بۆ چەواشەكردنی خەڵكە.
لێدوانی فەرمی:
عەلی حەمە ساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی
کوردستان روودەدات پێشتر لەلایەن دوو حزبی دەسەڵاتەوە رێککەوتنی لەسەرکراوە و نیساب تەواو ناکرێت تەنها خەڵکی
چەواشە دەکرێت.
ئەوەشی وت: ''بە
لایەنی دیکەش وتراوە رێککەوتن بکرێت لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆکی کاتی پەرلەمان
رادەستی یەکێتی بکرێت، لە کاتێکدا ئەو لایەنانە پێشتر باسیان لەوەدەکرد پۆستی سەرۆكی
پەرلەمان دەستكەوتێكی گەورەیە ئەی ئێستا بۆ تەسلیمی یەكێتی دەكەنە.''